کەشی گەردەلوولی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-18:28:00 - کۆدی بابەت: 4269
کەشی گەردەلوولی

ناوه‌ڕۆك

کەشی گەردەلوولی واتە چی؟

لەوانەیە گەردەلوولی هەورە گرماوی زۆر بەهێز بێت و دەنگی زلی لە شێوەی تەقینەوەدا لەگەڵ بێت. گەردەلوولی بە هەورەگرمە بریتییە لە سیستەمێکی بچوکی کەش بەڵام زۆر توندوتیژە کە باوباران و بروسکە و هەورەگرمە و دابارینی زۆری لێ دەکەوێتەوە، بۆ ڕوودانی گەردەلوولی بە هەورەگرمە دوو مەرج هەیە: یەکەمیان بوونی هەوایەکی شێداری گەرم لە نزیک ڕووی زەوی، دووەمیان بوونی بەرگە هەوایەکی ناجێگیر کە بەردەوام لە گۆڕاندا بێت، بە شێوەیەکی گشتی جێگیرنەبوونی بەرگەهەوا کاتێک دروست دەبێت کە هەوای دەوروبەر ساردتر بێت لە بارستە هەوای بەرزەبوو وە بارستە هەواش بەردەوامە لە بەرزبوونەوەدا هەتا هەوای دەوروبەر سارد بێت. کاتێک پلەی گەرمای هەوای بەرزبووەوە دەگاتە پلەی شەونم، هەڵمی ئاو لە هەوادا خەست دەبێتەوە و هەوری چین چین دروست دەبێت ئەگەر بەرگە هەوا لە بارێکی زۆر ناجێگیردابوو، ئەوا  هەوا گەرمە بەردەوامە لە بەرزبوونەوەدا و دەبێتە هۆی پێکهاتنی هەور بە شێوەی هەورێکی چین چینی باراناوی، ئەو هەورە لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ بەرزایی زیاتر لە ١٥ کم. وە هەروەها گەردەلوولی هەورە گرماوی نموونەیی کە بڕێکی زۆر وزەی کارەبا دروست دەکات.

بروسکە 

گەردەلوولی هەورە گرماوی لە ڕووی کارەباییەوە زۆر چالاکە، بۆ نموونە بروسکە خاڵی بوونەوەیەکی کارەباییە کە ڕوودەدات لە نێوان دوو ڕووی بارگاوی بوو بە دوو بارگەی جیاواز واتە یەکێکیان پۆزەتیڤە و ئەوی دیکە نێگەتیڤە، لەوانایە بروسکە ڕووبدات لە نێوان هەور و زەویدا یان لە نێوان دوو هەور یان لە نێوان دوو بەشی هەمان هەوردا، زۆرجار پێیەکانت تووشی تاسانێکی بچووک یان ڕاتەکانێکی کارەبایی دەبێ لەو کاتەی بەسەر ڕاخەرێکی خوری یان لۆکەدا دەڕۆی و پاشان دەست دەدەیتە کەسێکی دیکە یان دەست لە پارچە کانزایەکی دەرگاکە دەدەی ئەوا هەست بە خاڵی بوونەوەی کارەبایی دەکەی، لە کاتی دروست بوونی بروسکەدا بڕێک وزە دەردەچێت و بەناو هەوادا دەگوازرێتەوە و کار لە هەواکە دەکات بە خێرایی بکشێت و شەپۆلی دەنگی ڕەوانە دەکات کە پێی دەڵێن هەورەگرمە کە بریتییە لەو گرمەیەی کە پەیدا دەبێت لە ئەنجامی کشانی خێرای هەوا بە درێژایی شوێنی ڕوودانی بروسکەکە گەردەلوولی هەورەگرمەی توند. گەردەلوولی هەورە گرمەی توند یەکێک یان زیاتر لەم بارودۆخە هەواییانەی لێ دەکەوێتەوە (ڕەشەبای توند، زریان و باوبۆرانی سارد، لافاو، لێشاو، زریانی لوولپێچی) کە دەبنە هۆی لەناوبردنی کشتوکاڵ و تێک شکاندنی کەل و پەلی ناوماڵ و جامی ئۆتۆمۆبیل و ڕوودانی لافاوی گەورە و لێزمە باران  کە ساڵانە ملیۆنەها دۆلار زیان بە خەڵکی دەگەیەنێت. بروسکە لە کاتی هەورەگرمەکاندا ڕووناکیەکی تیر ئاسایی خوار و خێچ دروست دەکات کە زۆر بەهێز و کووشندەیە و سوتێنەرە و ساڵانە دەبێتە هۆی ئاگر تێبەربوونی دەیان دارستان و کوشتنی زۆرینەیەک لە دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکانی جیهانەوە بە کوردستانیشەوە.

زریانە خولاوەکان یان (گێژە لووکە)

لە هەموو گەردەلوولە هەورە تریشقاوییەکاندا تەنها ١٪ یان لە جۆری گەردەلوولی گێژەلووکەن گێژەلووکە بریتییە لە ستونێکی هەوای خولاوەی بچووک کە خێرایی بایەکەی زۆر بەهێزە و لە چەقەکەیدا پەستانێکی نزمی هەیە و بەر زەوی دەکەوێت، لەسەرەتادا بە شێوەی هەورێکی ڕەحەتی ئاسا دەست پێدەکات و بنکەی هەورێکی کەڵەکە بووی باراناوی دەبڕێت و لە هەوادا شۆردەبێتەوە و هەر کاتێک بەر زەوی بکەوێت دەبێتە گێژەلووکە.

چۆن گێژەلووکە پەیدا دەبێت؟

• جووڵەی هەوا بە دوو ئاڕآستە دەبێتە هۆی پاڵنانی چینی ناوەڕاستی هەواکە بۆ سوڕانەوە وەک فەرشێکی لوول دراو.
• ستوونە هەواییە سوڕاوەکە بۆ سەرەوە دەڕوات بە هۆی هێزی تەوژمە هەواییە بەرزە ڕۆکانەوە لەناو هەورە کەڵەکە بووە باراناویەکاندا، پاشان تەوژمە هەواییە بەرزە ڕۆکانیش دەست بە سوڕانەوە دەکەن.
• ستوونە هەواییە سوڕاوەکە بەرەو بکەی هەورە کەڵەکە بووە باراناوەییەکە دەجوڵێ و هەورێکی شێوە ڕەحەتی دروست دەکات.
• ئەو هەورە دەبێتە گەردەلوولی گێژەلووکە لەو کاتەی بەر زەوی دەکەوێت.


سەرچاوەکان



1107 بینین